فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کرانەوەی پەروەندەیەکی دیکە لەدژی محەممەد ڕەسووڵ پوور هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ
پێنجشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۴   |  10-04-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، محەممەد ڕەسووڵ پوور، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ کە بە یەکساڵ و نیو زیندان مەحکووم کرابوو، لەگەڵ کرانەوەی دۆسییەیەکی نوێ بە “پڕوپاگەندە دژی نیزام” تۆمەتبار کراوە و دەبێ لە ماوەی پێنج ڕۆژدا لە لقی یەکی دادیاریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری شنۆ ئامادە بێت. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ئەم ڕاگەیەندراوە بە فەرمی لە لایەن لقی یەکی دادیاریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری شنۆ بە محەممەد ڕەسووڵپوور ڕاگەیەندراوە. جێگای ئاماژەیە، محەممەد ڕەسووڵپوور ڕۆژی شەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی یەک ساڵ و شەش مانگ بەندکران بە تۆمەتی “پێوەندی و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیم” و “چالاکیی تەبلیغی دژی نیزام” ڕەوانەی زیندانی شنۆ کرابوو.