سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی بڵەسەنی سەر بە شاری بانە سەرقاڵی کردنەوە و لێدانی یەکێک لە گەورەترین بنکەکانی چەکداری و مووشەکییە.
بە گوێرەی زانیارییەکان هەموو ئەو ناوچەیە میلیتاریزە و لە کەرەنتینەی تەواودایە و تەنانەت خەڵکی گوندەکەیش بە بێ مۆڵەت و هاوئاهەنگی لە گەڵ دامەزراوە چەکداری و ئەمنییەکانی رژیم ناتوانن هاتووچۆ بکەن و ڕۆژانە سەدان بارهەڵگر کەرەستە و پێداویستی بۆ سازکردنی ئەو بنکەیە دەگوازرێتەوە و جگە لە کاولکردنی ژینگە و زەوی و زاری جوتیار و ئاژەڵداران، ئەمنییەتی دەروونی خەڵکی ناوچەکەشی تێکداوە و بوونی ناوەندێک مەترسی بۆ ناوچەکە ساز کردووە.
شیاوی باسە کە ڕژیم زۆرینەی بنکە ئەتومی و مووشەکی و دروونییەکانی لە کێوەکانی زاگرۆس و بەتایبەت کرماشان شاردۆتەوە و مەترسی گرانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساز کردووە و زۆربەی تەقینەوە مووشەکییەکانیشی هەر لە کوردستان بە ئەنجام دەگەیەنێت.