کرێکارانی پاڵاوگەی ئابادانیش پەیوەست بە مانگرتنەکانەوە بوون
سێشەممە ۱۹-۰۷-۱۴۰۱   |  11-10-2022
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان په‌یوه‌ست بە مانگرتنە گشتییەکانەوە بوون. كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان له به‌یاننامه‌یکدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به مانگرتنی گشتی ڕاگه‌یاند و له به‌یانی رۆژی سیشه‌ممه‌وه له ناوه‌ندی ئەو شیركه‌تە كۆبوونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه كرێكارانی پترۆشیمیه‌كانی عه‌سه‌لوویه، گه‌نگان، فازه‌كانی ٢ و ١٤ی پارسی جنووبی، پترۆشیمی سه‌درا و هەنگامی بووشێهر و فازی ٢ ئابادان ڕۆژی دووشەممە به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خەلکی ئێران په‌یوه‌ستی مانگرتنی گشتی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بوون و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كانیان داخست و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی گاردی تایبەتی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و ده‌فته‌ری حه‌راسه‌تیان ئاگردا.