فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کرێکارێک لە ورمێ دەستبەسەر کرا
پێنجشەممە ۳۰-۰۶-۱۴۰۲   |  21-09-2023

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانان، عەباس مووسەوی‌قاسملوو، تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “گردەوان”ی سەر بە شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاووڵاتییە کرێکارە، لە کاتی کارکردن لە دزەی مەرگەوەڕی ورمێ، هێزەکانی ڕژیم بە ٨ ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەری و بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەریان کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.