کوبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش
یەکشەممە ۲۹-۰۷-۱۴۰۳   |  20-10-2024
خانەنشین کراوانی تەئمینی ئیجتماعی شووش، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەر، بەوتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی، خوازیاری جێبەجێ کردنی خواستەکانیان بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە ڕێپێوان و وتنەوەی درووشمی ئێعتڕازی وەک “تەنیا لەسەر شەقامەکان وەدی دێت مافەکانمان” و “زوڵم و ستەم ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست هەژاری، گرانی، ئاوسانی لەڕادەبەدەر، لانیکەمی حەقدەست، گەندەڵی، دزی و بەتاڵان بردن، نەبوونی ئەمنییەت، هەڵاواردن، نایەکسانی، ستەم و چەوسانەوە، هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.