فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوبوونەوەی ناڕەزایەتی ژمارەیەک لە وەرزشوانانی ئیسفەهان
پێنجشەممە ۱۴-۱۱-۱۴۰۰   |  03-02-2022

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵنێری هێرانا، ڕۆژی چوارشەممە 13ی ڕێبەندان، ژمارەیەک لە وەرزشوانانی ئیسفەهان لە بەرامبەر بینای وەرزش و جەوانانی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.
وەرزشکارانی ناڕازی بە بەدەستەوە گرتنی تابووتێکی بەتاڵ، ئەوەیان وەکوو مەرگی لاوان خستەبەرچاو، و بە نیسبەت بایەخ نەدانی کاربەدەستان بە وەرزش و وەرزشوانان ناڕەزایەتیان دەربڕی و خوازیاری لەسەرکارلاچوونی بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی وەرزش و لاوانی ئەو شارە بوون.