کوبووەوەی ناڕەزایەتی ئەندامانی تەعاوەنی مەسکەنی کرێکارانی پاکدەشت
چوارشەممە ۱۳-۱۱-۱۴۰۰   |  02-02-2022
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەندامانی تەعاوەنی مەسکەنی کرێکارانی پاکدەشت له ناڕەزایەتی بە بیلاتەکلیفی 20سالەی، لە بەرانبەر بینای فەرمانداری ئەو شارە بەڕێوەچوو.
ناڕازیان خوازیاری سزادانی سەرپێچیکاران و بەهرەخۆرەکان و هەروەها جەوازپێدان بۆ دروست کردنی خانوەکانیان بوون.
تەعاوەنی مەسکەنی کرێکاران 20ساڵ لەمەوبەر لە ژێر ناوی دروستکردنی خانوو بۆ چینی کەم داهات و کرێکاران بنیات نرا.
بەڵام دوای 20ساڵ هێشتا ئیزنی دروستکردنی خانووە فرۆشراوەکانی، بەوان نەداوە.
یەکێک لەو کرێکارانە لەو بارەوە ڕایگەیاندووە، “18ساڵ لەمەوبەر بەو هیوایەی کە ببمە خاوەن خانوو زەوینێکم لە پاکدەشت کڕی، بەڵام جیا لەوەی کە نەبوومە خاوەن خانوو تەوای سرمایەکەشم لە دەستدا و ئێستا تەنیا سەنەدێکم لەو خانووە هەیە”.