کورسیی بەتاڵی ئەنجومەنی قەڵەمی مێلبۆرن پێشکەشی ئەشکان فەهیم کرا
سێشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۲   |  21-11-2023
لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی نووسەری زیندانیدا، ئەنجومەنی قەڵەمی مێلبۆرن، کورسییەکی بەتاڵی پێشکەش بە نووسەر و چالاکی فەرهەنگیی ئەشکان فەهیم کرد.
لەم ڕێوڕيسمەدا بابەتی سەرکوت و پەراویزخستنی زمانە غەیرەفارسییەکانیش بەرجستە کرایەوە.
ڕۆژی ١٥ی نۆڤامبر، وەکوو ڕۆژی جیهانیی نووسەر و ڕۆژنامەوانانی زیندانی لەلایەن ئەنجومەنی جیهانیی قەڵەمەوە بە مەبەستی ئاگایی بەخشین سەبارەت بە سانسۆر، ئازار و ئەشکەنجەی نووسەران و ڕۆژنامەوانان لە جیهاندا ناودێر کراوە.
ئەشکان فەهیم، ڕۆژی ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢، لە مەهاباد دەستبەسەر کرا و دواتر لە ڕۆژی ٢٦ی ڕەزبەردا، بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوێزرایەوە.
ئەشکان فەهیم لە کاتی دەسبەسەرکراندا، بەتوندی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە لێی درابوو.