فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوشتنی سێ کەس بە پاساوی شەرەف لە گوندێکی شاری خۆی لە ماوەی دوو حەفتەدا
یەکشەممە ۱۰-۰۲-۱۴۰۲   |  30-04-2023

کاتژمێر ٣ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ٩ی گوڵان لە گوندی “قەزەڵئاخ”ی سەر بە شارەدێی ئەلەند لە شاری خۆی، ژنێکی لاو بە ناوی شێریڤان هادیزادە و تەمەن ٢٤ ساڵ، لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی مستەفا هادیزادە، بە چەک کوژراوە.

بەپێی زانیاریەکان، ئەو ژنە لاوە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە پاساوی شەرەف و هاوکات لەگەڵ ئامۆزایەکی شێریڤان بە ناوی حوسێن هادیزادە، کوژراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “مستەفا هادیزادە”ی بکوژ، ئەندامی چەکداری سوپای پاسدارانی ڕژیمە و بە چەکی سوپا هاوژینەکەی و ئامۆزای هاوژینەکەی کوشتووە و تاکوو ئێستاش ناوەندەکانی ڕژیم ناوبراویان دەستبەسەر نەکردووە.

شایانی باسە کە ژنێکی دیکەی هەر خەڵکی ئەو گوندە بە ناوی مریەم سولەیمانی و تەمەن ٢٨ ساڵ، ڕۆژی ٢۵ی خاکەلێوە، بە پاساوی شەرەف لەلایەن باوکی و براکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژراوە.