فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوشتنی لاوێکی تر بە دەست هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە
هەینی ۱۵-۰۷-۱۴۰۱   |  07-10-2022

ڕۆزبێ خادمیان، خەڵکی سونقوڕ و دانیشتووی شاری کەرەج، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئێوارەی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی گیانی بەخت کرد.
بە گوێرەی هەوالەکان دوای خۆپیشاندانەکان و لە کاتێکدا کە ڕۆزبێ خادمیان لە حەوشەی ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانیدا بووە، تیمێکی ماتۆڕ سواری سەر بە سوپای پاسداران، دەرگای ئەو ماڵەیان شکاندووە و چوونە ماڵەوە و لە مەودای دوو مەتری تەقەیان لە ڕۆزبێ کردووە کە چوار گولە بەر کەمەر و شانی کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە کە ڕۆژی پێنج شەممە، ٣١ی خەرمانان ڕۆزبێ خادمیان لە کەشێکی ئەمنییەتیدا تەرمەکەی لە گۆڕستانی سەکینەی شاری کەرەج بە خاک سپێردراوە.