فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوشتنی کچێکی تەزەلاو لە پیرانشار بەدەستی باوکی
هەینی ۱۶-۰۴-۱۴۰۲   |  07-07-2023

“زیلان ئەیواز” تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، بە پاساوی “پاراستنی نامووس”، لە لایەن باوکییەوە بە ناوی سەلام ئەیواز بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ١٦ی پووشپەڕ، زیلان ئەیواز، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “زیوە”ی سەر بە شاری پیرانشار، بە دەستی باوکی کوژرا. شایانی باسە، زیلان لەڕێگەی تەقەی دەمانچەکەی باوکییەوە کوژراوە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، باوکی زیلان ئەیواز دوای ئەوەی کە ئاگادار بووە کچەکەی لەگەڵ کوڕێک پەیوەندیی بووە، کوشتوویەتی.