فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوشتنی کۆڵبەرێک لەسنووری پیرانشار بە لێدانی قۆنداغی کڵاشینکۆف
سێشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۳   |  08-10-2024

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێک بەناوی “حسێن کەماڵنیا”، تەمەن ٣٨ ساڵ لە سنووری پیرانشار لەحاڵێکدا کە لاقی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کرابوو، لە لایەن ئەفسەرێکی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بە سەختی لێیدرا و بە لێدانی چەندین زەربەی قۆنداغی چەکی کڵاشینکۆف لە بەشی سەر تووشی خوێنبەربوون بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
شایانی باسە، حسێن کەماڵنیا خەڵکی گوندی “ئەندیزێ” و تەنیا سەرپەرشتی بنەماڵەکەیان بووە. هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی “فەردین قەلاش” بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بە سەختی بریندار کراوە و بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی لە ورمێ گواستراوەتەوە.