فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژانی ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە لایەن باوکی لە کرماشان
چوارشەممە ۰۱-۱۲-۱۴۰۳   |  19-02-2025

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، “دونیا حسێنی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی بریەخانی سەر بە شاری داڵاهۆ و دانیشتووی گەڕەکی دەوڵەتئاوای کرماشان، لە لایەن باوکی خۆی یەدوڵڵا حسێنی بە چەندین زەربەی چەقۆ کوژرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی حسێنی، دونیا حسێنی نزیکەی ٤٠ ڕۆژ لەمەوبەر بەهۆی ئەوەی «پەیوەندی لەگەڵ پیاوێکی دیکە» ناو بردراوە لە هاوژینەکەی جودا بووەتەوە. ناوبراو ٤٠ ڕۆژ دوای جیابوونەوەیان گەڕاوەتەوە ماڵی باوکی و یەک ڕۆژ دوای هاتنەوەی، بەدەستی باوکی و بە پاساوی پاراستنی نامووس بە چەقۆ کوژراوە.