فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی بەندکراوێکی خەلکی هەرسین لەژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم لە بەندیخانەی تارانی گەورە
پێنجشەممە ۲۱-۰۲-۱۴۰۲   |  11-05-2023

شەوی دووشەممە، ١٨ی گوڵان بەندکراوێک بە ناوی سامان دەروێشی، خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە تیپی ٢ی هێزەکانی بەندیخانەی تارانی گەورە (فەشافوویە)، بەهۆی ئەشکەنجە و لێدانی دڕندانەی هێزە جینایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە گیانی لەدەست دا. بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بریندارکردنی ئەندامێکی هێزەکانی ڕژیم لە کاتی دەستبەسەرکردنی سامان دەروێشی، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ئەو هێزانەوە بە شێوەی دڕندانە ئەشکەنجە کراوە و بە شێوەی بێڕێزانە لێیان داوە و تەنانەت جارێکیش هەر بەم هۆکارەوە چووەتە کۆما.
بە پێی ئامارەکان، لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا، لانیکەم ١۶ زیندانی لە بەندیخانەکانی ئێراندا گیانیان لەدەست داوە کە ١١ بەندکراویان کورد بوون.