لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا عیرفان بەبریزادە، بەندکراوی تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری ورمێ، لە کاتی شەڕێکی دەستەویەخە و لە بەشی ڕاوێژکاریی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کوژراوە.ئەم بەندکراوە لە کاتی شەڕی دەستەویەخەی نێوان بەندکراوانی تۆمەتبار بە تاوانە مەترسیدارەکان، بە لێدانی چەندین چەقۆ کوژراوە و هەروەها بەندکراوێکی تر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراوە.نەبوونی ئاسایش و ئەمنییەتی گیانیی بەندکراوانی ناو بەندیخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیەکی جیدیی سەر سەرجەم بەندکراوانە.بەپێی ئەو لێکۆڵینەوە و بەڵگەنامانەی کە لە بەندیخانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بەدەست هاتوون، جگە لە بوونی مافیاکانی فرۆشی ماددە هۆشبەرەکان، هەمیشە هەموو جۆرە چەکێکی سارد بە وەرگرتنی بەرتیل و چاوپۆشی و تەنانەت بە بەرپرسیارێتی بەرپرسانی بەندیخانەکان دەبرێنە ناو بەندیخانەوە.