فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی جێنشینی حەسەن نەسروڵڵا لە هێرشێکی ئیسڕائیل بۆ سەر بەیرووت
هەینی ۱۳-۰۷-۱۴۰۳   |  04-10-2024

ماڵپەڕی هەواڵنێریی “ئەکسیۆس”ی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، “هاشم سەفیەددین” جێنشینی حەسەن نەسروڵڵا، کراوەتە ئامانجی هێرشەکانی ئیسڕائیل لە بەیرووت.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ی ڕەزبەر، سەرچاوەیەکی “ئیسرائیل” بەو ماڵپەڕەی ڕایگەیاندووە “هاشم سەفیەددین دواین ئامانجی هێرشەکەی ئیسرائیل بووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکێکی باشووری بەیروت تا ئێستە ڕوون نییە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشێکی چڕیان بۆ سەر گەڕەکێکی باشووری بەیرووت دەست پێ کرد. لوبنان لە ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەرەوە کەوتووەتەبەر هێرشە چڕەکانی ئیسرائیل و تا ئێستە بووەتە هۆی مردن و برینداربوونی هەزاران هاووڵاتی. ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێک لوبنانی و ڕۆیشتنی نزیکەی ٧٠ هەزار کەس بۆ وڵاتانی دەورووبەرە، لەگەڵ وێرانکارییەکی بەرفراوان لە چەند شارێکدا.