فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی خوێندکارێکی زانکۆ لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە لە هەمەدان
دوشەممە ۰۲-۰۸-۱۴۰۱   |  24-10-2022

نگین عەبدولمەلەکی تەمەن ٢١ ساڵ، خوێندکاری بەشی ئەندازیاری پزیشکی زانکۆی سەنعەتی هەمەدان و خەڵکی شاری قوروە لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی، لە شاری هەمەدان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراوە.
نگین عەبدولمەلەکی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی هەمەدان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕەزبەر، لە ئەنجامی لێدانی باتۆمی هێزە ئەمنییەکانی رژیم لە سەری، ناوبراو بە سەختی بریندار بووە و دوای گەڕانەوەی بۆ خابگای کچان گیانی لەدەست داوە.
شایەتحاڵێکی ئەو ڕووداوە کە خوێندکاری زانکۆی سەنعەتی هەمەدانە، لەم بارەوە ڕاگەییاند : “هێزەکانی حەراسەتی زانکۆ ( سەر بە ئیدارەی ئیتلاعات لە زانکۆ ( لەگەڵ ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان دوای ئاگادارکرانەوەیان لە مردنی نگین خێرا چوونەتە بەشی خابگای ئەو زانکۆیە و دەستیان بە هەڕەشەکردن لە خوێندکارانی ئاگاداری ئەم بابەتە کردووە، هەروەها هەر ئەو شەوە بنەماڵەی عەبدولمەلکیان لە شاری قوروەوە بانگی هەمەدان کردووە. ئەو سەرچاوە جەختی کردەوە کە: “حەراسەت لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە خوێندکارانی ئاگاداری ئەو ڕووداوە و بنەماڵەی عەبدولمەلەکی کردووە کە دەبێت بڵێن نگین بەهۆی خواردنی ماسی قوتو ماوە بەسەرچوو گیانی لەدەستداوە”.
ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی نگین عەبدولمەلەکی ڕۆژی هەینی، ٢٢ی ڕەزبەر و لە ژێر چاودێری و گوشاری هێزە ئەمنییەکان لە شاری قوروە بەڕێوەچووە.