کوژرانی داریوش مێهرجویی دەرهێنەری ناوداری ئێران و هاوسەرەکەی
یەکشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۲   |  15-10-2023
بەپێی راپۆرتەکان، تەرمی “داریوش میهرجوویی” و هاوژینەکەی “وەحیدە محەممەدی فەر” لە ڤێلای تایبەتی خۆیان لە شاری کەرەج دۆزراونەتەوە.
پۆلیسی کەرەج رایگەیاندووە، تەرمی ئەم دەرهێنەرە و هاوسەرەکەی بەرە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەر دۆزراونەتەوە. شایانی باسە، کوشتنی ئەو دوو کەسە شەوی ڕابردوو لە ناوچەی زیبادەشت سەر بە قەزای فەرۆخ باد لە سنووری کەرەج بووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا ئێستا ئاشکرا نەبووە چ کەس و لایەنێک لەپشت کوژرانی ئەو سینەماکارە و هاوسەرەکەیەوە بوون. بەپێی زانیارییەکان، وەحیدە محەمەدیفەر، هاوسەرەکەی داریوش لەم دواییانەدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاندووە، کەسێکی نەناسراو بە چەقۆ هەڕەشەی لێکردووە.