فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بەدەستی زاواکەیان لە کرماشان
دوشەممە ۰۵-۰۳-۱۴۰۴   |  26-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، پیاوێكی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی “ئەشكان هیمەتی” لە شەهرەكی كەراچیی كرماشان، بە كەڵكوەرگرتن لە چەكی كۆڵت، هاوژین و ژنخوشكەكەی بە ناوەكانی “سەمیرا فەرهادی” تەمەن ٢٥ ساڵ و “سومەیە فەرهادی” كوشتووە.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم جەنایەتە، هاوژینەكەی یەكجێ گیانی لە دەست داوە و دوو ژنخوشكەكەی بە ناوەكانی “سومەیە و زارا فەرهادی” كە بە توندی بریندار ببوون بۆ نەخۆشخانە گواسترابوونەوە. جێگای ئاماژەیە، “سومەیە فەرهادی” تەمەن ١٧ ساڵ، دوو ڕۆژ دوای ڕوودانی ئەم ڕووداوە، لە ناوەندی دەرمانی گیانی لە دەست داوە. هەروەها خوشكی سێهەمی بنەماڵە بە ناوی زارا فەرهادی كە چاوی بە سەختی بریندار بوە، نەشتەرگەریی بۆ كراوە و بارودۆخی جەستەیی ناوبراو دژوار ڕاگەیێندراوە و تا ئێستا لە ژێر چاوەدێری تایبەتی پزیشكی دایە. بە وتەی یەكێک لە نزیكانی ئەم بنەماڵەیە، بكوژ دوای هاتنە ژوورەوە بۆ ماڵی خەزووری سەرەتا تەقەی لە ژنخوشكەكەی واتە “سومەیە”، كردووە. سومەیە بە ناوبراوی وتبوو “بە بۆنەی منداڵەكانت سەمیرا مەكووژە”، بەڵام بكوژ بێ ڕاوەستان تەقەی لێ كردووەو دواتر هاوژینەكەی كوشتووە و دواتر تەقەی لە ژنخوشكەكەی دیكەی كردووە.