کوژرانی دوو منداڵ بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێ ماو لە شەڕی ئێران و عێراق لە شووش
شەممە ۱۴-۰۴-۱۴۰۴   |  05-07-2025

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی هێرانا، ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێ ماو لە شەڕی ئێران و عێراق لە شاری شووش، دوو منداڵی تەمەن ١٠ و ١١ ساڵان، گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕووداوە لە گوندی سنووری “محەممەد شەقاتی” سەربە بەخشی فەتحولمۆبینی شارستانی شووش ڕوویداوە. شایانی باسە، یەکێک لەو منداڵانە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەش بەدوای ڕاگوێزرانی بۆ نەخۆشخانەی”نزام مافی” شووش و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە، گیانی لەدەستداوە.