فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی دوو ژن بەدەستی هاوژینەکانیان لە مەشهەد
دوشەممە ۱۷-۰۲-۱۴۰۳   |  06-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو ژن لە شاری مەشهەد لەژێر ناوی “پاراستنی نامووس” و “گوێڕاێڵ نەبوون”، لە لایەن هاوژینەکانیانەوە کوژران.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی شەممە ١٥ی گوڵان، ژنێکی ٢٤ ساڵ تەمەن لە لایەن هاوژینەکەیەوە لە شاری مەشهەد، بەشێوەیەکی دڕندانە و بەلێدانی چەندین زەربە چەقۆ کوژرا، شایانی باسە، تاوانبارەکە خوشک و برایەکی هاوسەرەکەشی بە چەقۆ بە سەختی بریندار کردووە. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی هەینی ١٤ی گوڵان، لە ناوچەی “مێهدی ئاوای” مەشهەد، ژنێکی ئەفغانستانی کە شەش مانگ بوو دووگیان بوو، لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بەهۆی ئەوشتەی کە ناوی دەنێن “گوێڕاێل نەبوون” خنکێندرا. پێویستە بوترێ، ژنکوژی توندترین شێوەی دەرکەوتنی دژایەتی و سته م ونابه رابه ری له دژی ژنان لە سەرجەم کۆمەڵگا پیاوسالارەکاندایە. کۆماری ئیسلامی بەشێوەی یاسایی و سیستەماتیک نە تەنیا هەوڵ نادات پێش بە ژنکوژی بگرێت، بەڵکوو بە شێوەی دەوڵەتیش خۆی لە ژنکوژییەکاندا دەستی هەیە و لە ڕێگای یاسا دژە ژنەکانییەوە، ژنکوژی لە ئاستی کۆمەڵگادا په ره پی ده دا.