فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی دڕندانەی ژنێک لە شاری سنە
شەممە ۱۵-۱۰-۱۴۰۳   |  04-01-2025

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانبار، ژنێک بە ناوی “غەزاڵە حدودی” خەڵکی گەرەکی نایسەری شاری سنە کە لە شوێنی کارەکەی لە لایەن داواکارەکەیەوە ئاگری تێبەردرابوو، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی بەفرانبار، بە هۆی سوتاوی (سوتانی پلە ٣) لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەست دا.
غەزاڵە حدودی تەمەنی ٢٧ ساڵ و دایکی کچێکی تەمەن ١١ ساڵ بوو. بەپێی زانیاریێەکان، بکوژ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٥ی بەفرانبار، لە شوێنی کارەکەی غەزاڵە کە بەرگدروویەکی بچووک بووە ئامادە بووە و بە شێوەیەکی دڕندانە بە بەنزین ئاگری تێبەرداوە کە بە هۆی زۆر بوونی ئاگرەکەوە خۆشی توشی سوتاوی بووە.