فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی زیاتر لە ١٠ هاووڵاتی لە شارەکانی ماکۆ، خۆی، شووت و چاڵدران لەلایەن سپای پاسدارانەوە
چوارشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۲   |  24-05-2023

ڕۆژی هەینی ٢٩ی گوڵان، فەخرەدین عیسازادە، خەڵکی گوندی “یارمق” سەر بە شاری ماکۆ و هاووڵاتییەکی دیکە کە ناوی نەزانراوە، لە سێڕێیانی کشمش‌تەپە کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و کوژران.
هاوکات لە نزیک شارۆچکەی یۆلاگەلدی سەر بە شاری شووت، هێزەکانی سپای پاسداران سێ لاویان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللـە و تەرمەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە کە ناوی یەکێکیان ڕەسووڵ خلکانلوو بووە.
لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لانیکەم ٣ هاووڵاتیی دیکە لە نزیک شاری ئاواجیق سەر بە شاری چاڵدران لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژراون.
شەوی یەکشەممە ٣١ی گوڵان، لە ڕێگای خۆی بۆ ورمێ، ماشینێک بەبێ هیچ هۆکارێک، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دراوەتە بەر دەسڕێژ و دوای کوشتنی شۆفێری ماشینەکە، جەستەکەیان ڕفاندووە.
لەلایەکی دیکەوە، لە شارەکانی ماکۆ، چاڵدران، یۆلاگەلدی و بازرگان زیاتر لە ٣٠ کەس لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕفێندراون کە هەتا ئێستا ناوی یەک کەسیان بە ناوی مووسا جەلالی زانراوە.
بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی کوژراوان بۆ بنکە و ئۆرگانەکانی سپای پاسداران، لەگەڵ ڕێکاری توند و هەڕەشەی جیددی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
هەروەها هەتا ئێستا سپای پاسداران تەرمی ئەو کەسە کوژراوانەی ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکردووەتەوە.