فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی سوختبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە ڕوودبار
دوشەممە ۱۰-۰۶-۱۴۰۴   |  01-09-2025

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانانی ١٤٠٤، هێزەکانی ڕژیم بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی سوختبەرێک لە مێحوەری ڕوودباری جنووب کرد و بەهۆیەوە، ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە وەرگەڕا و لە ئەنجامیدا گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە، ناوی ئەم هاووڵاتییە “چەنگیز جەلالی حوت” تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی چیلکنار سەر بە شارستانی دڵگان ڕاگەیەندراوە.