کوژرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک بە دەستی پیاوێک لە کرماشان
شەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۴   |  03-05-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، پیاوێک بە ناوی “محەممەد محەممەدی” خەڵكی كرماشان لە گەڕەكی فەرهەنگیانی ئەمشارە بە چەكی كۆڵت هاوسەرەكەی بە ناوی “بەتوول محەممەدی” و خەسووی بە ناوی “فاتمە محەممەدی” و یەكێك لە كوڕەكانی خۆی بە ناوی “سامان محەممەدی” كوشتووە.
ئەم كەسە دوای كوشتنی سێ كەس لە ئەندامانی بنەماڵەكەی و برینداركردنی بووكەكەی و كورە ١٨ ساڵانەكەی لە گەڕەكی ئەربابی و شوێنێ پێشانگای ئۆتۆمبێلی خۆی هەر بەو چەكە تەقەی لە سەری خۆی كردووە و خۆی کوشتووە.