فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی سێ خوشک بەدەستی براکەیان لە برووجێرد
شەممە ۲۹-۱۰-۱۴۰۳   |  18-01-2025

پیاوێکی خەڵکی برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان، لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکی گەرم، سێ خوشکی خۆی کوشت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ۲۸ی بەفرانبار، پیاوێکی خەڵکی گەڕەکی براییماوای بروجێرد سێ خوشکی خۆی بە تەقەی چەکی کەمەری کوشتووە. هاوکات قایم مەقامی بروجێرد بڵاوی کردەوە، بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە لەو شوێنە هەڵاتووە، بەڵام دوای کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە. ئەو پاڵنەرەکەی بۆ ئەم کارە بە «کێشەی خێزانی» ڕاگەیاندووە.