فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی سێ کەس لە ئەندامانی بەرەی ڕزگاری خوازی فەلەستین لە بەیرووت
دوشەممە ۰۹-۰۷-۱۴۰۳   |  30-09-2024

بەرەی ڕزگاری خوازی فەلەستین، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی ڕەزبەر، لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی سێ سەرکردەی خۆی لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل لە ناوچەی “کولا” لە بەیرووت ڕاگیاند.
هەروەها ڕایگەیاندووە، لەو هێرشەی ئیسرائیلدا، هەر یەک لە “محەممەد عەبد ئەلعال”، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی فەرمانگەی سەربازی و ئەمنی، لەگەڵ “عیماد عۆدە”، ئەندامی فەرمانگەی سەربازی و “عەبدولڕەحمان عەبد ئەلعال”، فەرماندەی سەربازی لە لوبنان لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کوژراون. بە وتەی شایەتحاڵەکان ئەمە یەکەمین هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلە لە نێو سنووری ناوچەیەکی سڤیل لە بەری باشووری بەیرووت.
هاوکات وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی کردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و بەهۆی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گوند و ئاواییەکانی باشووری لوبنان و ناوچەکانی بیقاع، بەعلبەک و دەوروبەری باشووری بەیرووت، ١٠٥ کەس کوژراون و ٣٥ کەسیش برینداربوون.