کوژرانی لاوێکی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە زابۆل
یەکشەممە ۱۷-۰۴-۱۴۰۳   |  07-07-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، حەبیب زەعفەران، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی گوندی سەرحەدی سەر بە شاری زابۆل، بەهۆی قووڵیی برینەکانی لە ئەنجامی پێکرانی بە گوللەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، لە نەخۆشخانەی ئەو شارەدا گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی حاڵ وەش، ئەو لاوە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕ، دوای ڕاوەدوونانی لەبەر دەرکەی ماڵەکەیاندا لە زێدەکەی خۆی بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە بەشی سەردا کراوەتە ئامانجی گوللەی جەنگیی ئەو هێزانە و بە سەختی بریندار کرابوو.