فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی لاوێکی خەلکی هەرسین لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۲۲-۰۱-۱۴۰۲   |  11-04-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە، ١٩ی خاکەلێوە، حوسێن مەلەکی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین، لە کاتی ڕاوەدوونانی ناوبراو لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە، لە جووتسایدی بەهارانی شاری قودس لە پشتەوە تەقەی لێ کراوە و گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە لە مەودای چەند مەترییەوە تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە و لە پشتەوە گوللە بەر سەری کەوتووە و ئەمەش لە کاتێکدا بووە ئەو لاوە تەنیا ویستوویەتی هەڵێت.

شایانی باسە کە تەرمی حوسێن مەلەکی، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خاکەلێوە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.