کوژرانی لاوێکی خەلکی کرماشان لەلایەن هیزەکانی ڕژیمەوە
سێشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۲   |  25-04-2023
ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خاکەلێوە سەجاد چەمەنی، خەڵکی کرماشان دوای ئەوەیکە هێزەکانی ڕژیم شوێن ئۆتۆمبێلەکەی کەوتوون، تەقەیان لێکردووە و ئەم لاوە کوژراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دواکەوتن و دەستڕێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلی سەجاد چەمەنی نەزانراوە. هەر لەم ڕاستایەدا خوشکی سەجاد چەمەنی لە ڤیدیۆییەکدا ڕایگەیاندووە، کە هێزەکانی ڕژیم بەهۆی “هەڵگرتنی چوار لیتر بەنزین” ئۆتۆمبێلی براکەیان داوەتە بەر دەستڕێژ و گوللە بەر سەری کەوتووە.
تەرمی ئەم لاوە دوای پێداگری و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، دوای سێ ڕۆژ لە کوژرانی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دراوەتەوە بەبنەماڵەکەی و لە گۆڕستانی بەهەشتی زارای کرماشان بە خاک سپێردراوە.