فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی لاوێکی خەلکی کرمانشا بە تەقەی راستەوخۆی هیزەکانی رژیم
چوارشەممە ۰۹-۰۱-۱۴۰۲   |  29-03-2023

ئازاد ڕەزایی، تەمەن ٢۵ ساڵ، و دانیشتووی گەڕەکی دەرەدێژی شاری کرمانشا، کاتژمێر ٢٣ی شەوی دووشەممە، ٧ی خاکەلێوە، لە دەوروبەری گۆڕەپانی “نیایش”ی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی ڕەزایی، هێزەکانی ڕژیم لە پشتەسەرەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی (پژۆی جۆری ٤٠۵) ئازاد ڕەزایی و تەقەیان لەو لاوە کردووە و سەری پێکراوە، بەم هۆیەشەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە. تەرمی ئەو لاوە کە ساڵی ڕابردوو ژیانی هاوبەشی پێک هێناوە، لە پزیشکی دادوەریدایە و رۆژی سێشەممە ٩ی خاکەلێوە ڕادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە.