کوژرانی لاوێکی خەڵکی سەڵماس لە لایەن هێزەکانی ڕژیم
شەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۱   |  11-02-2023
لاوێکی خەڵکی گوندی “کەڵەڕەش”ی سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی داریا میکائیلی تەمەن ٢٣ ساڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان “داریا میکائیلی” کە حەفتەی ڕابردوو بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی پێکرابوو و بە سەختی بریندار ببوو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا. شایانی باسە، هێزەکانی ڕژیم ڕۆژی هەینی ڕابردوو ١٤ی ڕێبەندان، لە گەڕەکی “گوشتارگا”ی شاری ورمێ بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ناوبراو کردبوو. جێگەی ئاماژەیە، تەرمی داریا میکائیلی تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.