فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی هاولاتیەکی خەلکی بانە بە هۆی تەقینەوەی مین
شەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۱   |  23-07-2022

ڕۆژی هەینی ٣١ی پووشپەڕ هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی ئەمیر ساڵحی، لە کوێستانەکانی سەر سنووری هەرێمی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا. ئەمیر ساڵحی خەڵکی گوندی بلەکێ سەر بە شاری بانە لە ناوچەی شارباژێر سەر بە پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی باخداری بووە و لە کوێستانی سەر سنووری کانروێ بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە کە ئەو مینانە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە لە دژی پێشمەرگە چێندراون و بەشەێکیشیی دەگەڕێتەوە بۆ زەمانی شەڕی نێوان ءیران و عێراق. چاندنی ئەو مینانە لە لایەن هەر دەوڵەتێک بێ کارێکی دژی ئینسانیە.