فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بەدەستی هێزەکانی ڕژیم
دوشەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۴   |  18-08-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئیبراهیم ئیبراهیم نسبەت، ٤٢ ساڵ تەمەن و خاوەن پیشەی ئازاد و و خەڵکی ئیلام، لە باقرئاوای قرچەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ڕژیم کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئیبراهیم نسبەت، هێزە ئەمننیەکانی ڕژیم  لە کاتێکدا کە بۆ دەستبەسەرکرانی تاوانبارێک چوبوون، ئەم هاووڵاتییەیان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی کەسی تاونبار و تۆمەتەکانی و هەروەها باقی وردەکارییەکان سەبارەت بە کوژرانی ئیبراهیم ئیبراهیم نسبەت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.