کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی خوڕەمئاوا لە تاران
چوارشەممە ۰۳-۰۳-۱۴۰۲   |  24-05-2023
ڕۆژی دووشەممە، ١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری خوڕەمئاوا بە ناوی ئیمان هیمەتی و تەمەن ٣۵ ساڵ، بەهۆی لێدانی باتۆم و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ناوبراو لە شاری تاران، گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکان سەرەتا بە باتۆم لەو هاووڵاتییەیان داوە و کاتێک ئیمان هیمەتی ویستوویەتی بەرگری لە خۆی بکات، بە کڵاشینکۆف تەقەیان لە سەری کردووە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەکان؛ هەر لەم تێکهەڵچوونەدا چوار هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی مەجید ڕەزایی، ماشەڵڵا مورادجانی، عەلی ئەمیری و بابەک کازمی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان بریندار بوون.