کوژرانی هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۲۳-۰۷-۱۴۰۲   |  15-10-2023

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە کوژرانی هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان، بە دەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەکەن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان بە ناوی “حەمەد خدر” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری سەردەشت و قەڵادزێ کوژراوە و چارەنووسی دوو هاوڕێی دیکەی کە لەگەڵی بوون، هێشتا ناڕوونە.