فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی هاووڵاتییەک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کەلانتەری دزفوول
هەینی ۱۲-۰۲-۱۴۰۴   |  02-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، عەزیم فەرخوەند تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی دزفوول بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کەڵانتەری ١٩ی ئەوشارە، گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە، تەقەی ڕاستەوخۆ لە عەزیم فەرخوەند لەکاتێکدا ڕووی داوە کە ئەو هاووڵاتییە بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی کەریم فەرخوەند چووەتە پێش کاڵانتەری ١٩ی دزفوول. جێگای ئاماژەیە، حوکمی ئێعدامی کەریم فەرخوەند تەمەن ٢٥ ساڵ و خزمی عەزیم فەرخوەند و هەروەها زیندانیێکی دیکە بە نێوی مەحموود ئۆستاد میرزایی ٢٨ ساڵ تەمەن، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گوڵان لە زیندانی ناوەندیی دزفوول جێبەجێ کراوە.