فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە تاران
سێشەممە ۲۱-۱۲-۱۴۰۳   |  11-03-2025

هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی لەنجان سەر بەپارێزگای ئیسفەهان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری تاران کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕەشەممە، فەرشاد مەقامی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی لەنجان لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزی ئینتزامییەکان لە تاران گیانی لە دەست دا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکان لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لەو هاووڵاتییە کردووە.