کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە ورمێ
دوشەممە ۱۱-۰۱-۱۴۰۴   |  31-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۹ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، محەممەد حسێن زادە، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قشڵاقی تەرزەلوو”ی سەر بە شاری ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانی لەدەستدا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ڕژیم بە شێوەی ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەو هاووڵاتییە کردووە. شایانی باسە، محەممەد حسێن زادە بە گومانی “هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ” لە شارۆچکەی تەرزەلوو کراوەتە ئامانجی گوللەی هێزەکانی ڕژیم و گیانی لەدەست داوە.