فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی هاووڵاتییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە ئیلام
چوارشەممە ۰۸-۰۵-۱۴۰۴   |  30-07-2025

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ۸ی گەلاوێژی ١٤٠٤، “عەلی‌خان زەمانی”، تەمەن ۴۶ ساڵ و خەڵکی گوندی «حەوت کانی» سەر بە بەشی ناوەندیی ئیلام، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کەلانتەری ۱۴ی ئیلام، گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی کەلانتەری ۱۴ی ئیلام، بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی مۆحسین زەمانی بە چەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەکەیان کە ناوبراو دوای برینداربوونی بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە شوێنەکەی بەجێ ھێشتووە، بەڵام براکەی، عەلی‌خان زەمانی له به‌شی زگی بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە و گیانی لەدەست داوە. جێگای ئاماژەیە، هەندێک پاش کوشتنی عەلی‌خان زەمانی، پێکدادانێک لە نێوان خەڵکی گوندی حەوت کانی و هێزە حکومەتییەکان هاتووەتە ئاراوە. ئەو هێزانە دوای تەقەی ڕاستەوخۆ لە ناڕازییان، شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێ هێشتووە.