فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ١٠ کەس لە هێزەکانی ئینتزامی لە سیستان و بەلوچستان
یەکشەممە ۰۶-۰۸-۱۴۰۳   |  27-10-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر، دوو ئۆتۆمبێلی هەڵگری هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە چوونە ژوورەوەی ناوچەی گەوهەرکووهی شاری تەفتان هێرشیان کراوەتە سەر و لانیکەم، ٦ کادر و ٤ سەربازی هێزە سەربازییەکان لەو دوو ئۆتۆمبێلەدا کوژراون و چەند کەسی دیکەشیان بریندار کراون.
جێگای ئاماژەیە، چەند کاتژمێر دوای ئەو پێکدادانە، کاناڵی تێلێگرامیی ڕێکخراوی “جەیشولعەدل” بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی کورت بەرپرسیارێتیی ئەو تێکهەڵچوونەی گرتووەتە ئەستۆ و ڕایگەیاندووە کە دواتر زانیاریی زیاتر لەو بارەیەدا ڕادەگەیەنێت.
میدیا حکومەتییەکان ناوی ئەو ١٠ کەسەیان کە لەو پێکدادانەدا کوژراون بڵاوکردووەتە.