فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ٢٠٠ ڕۆژنامەنووس لە لایەن سپای ئیسرائیل لە غەززە
هەینی ۰۸-۰۱-۱۴۰۴   |  28-03-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢وەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٢٠٠ رۆژنامەنووس لە کەرتی غەززە کوژراون.
بەپێی ئاماری دامەزراوە تەندروستییەکانی فەلەستین و ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکان،  لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و بەتایبەت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، زۆرترین ڕۆژنامەنووس بەراورد بەو وڵاتانەی شەڕ و پێکدادنیان تێدایە، کوژراون. بەپێی ئاماری کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی رۆژنامەنووسان و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی فریاگوزاری و مرۆیی، ئەو ژمارەیە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.