فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ٢کەس لە ناوەندی فرۆکەی ڕاهێنانی شیرکەتی ماهان
سێشەممە ۱۰-۰۵-۱۴۰۲   |  01-08-2023

سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەمە ٩ی گەلاوێژ، بە هۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ڕاهێنان لە فڕۆکەخانەی پەیامی کەرەج، ڕاهێنەرێکی فڕۆکەوانی و خوێندکارێک کوژران. ئەمە یەکەم جار نییە کە فڕۆکەکانی ڕاهێنان لە ئێراندا بە هۆی ئیستیهلاک و کێشەی تەکنیکییەوە لە کاتی فڕیندا دەکەونە خوارەوە و قوربانی لێدەکەوێتەوە. 

زەهرا سەعیدیان‌ جو لە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا : لە دەستی ئیتلاعاتی سپا ڕزگارم بکەن
زەهرا سەعیدیان‌ جو”، خوشکی”میلاد سەعیدیان‌ جو”، لە گیانبەخت‌کردووانی ناڕەزایەتییەکانی ئیزە، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە بنەماڵەکەی کردووە لە دەستی بازجووەکانی ئیتلاعاتی سپا “ڕزگاری” بکەن. “فاتمە حەیدەری”، خوشکی “جەواد حەیدەری”، یەکێک لە گیانبەخت‌کردووانی ئاخێزە جەماوەریەکان لە قەزوین، لە تویتێک‌ دا، دۆخی دەروونی زەهرا سەعیدیان‌ جوی زۆر بە جێگای “نیگەرانی”وەسف کردووە و هەروەها ڕایگەیاندووە پێوەندییەکی کورتی تەلەفۆنی لەگەڵ دایکی‌دا گرتووە. زەهرا سەعیدیان‌ جو لەم پێوەندییە کورتە تەلەفۆنییەدا بە دایکی وتووە: “من لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی سپادام، دایکە… لە دەستی ئەمانە ڕزگارم بکەن…” زەهرا سەعیدیان‌ جو، ڕۆژی یەکشەمە ١٨ی پووشپەڕ لە شوێنی کارەکەی لە تاران و بۆ جاری دووهەم دەستگیر کرابوو. هەروەها زەهرا سەعیدیان‌ جو لە مانگی ڕەشەمەی ١٤٠١دا بە هۆی بەڕێوەبردنی یادی لە دایک بوون لەسەر مەزاری براکەی، دەستگیر کرابوو. میلاد سەعیدیان‌جو، شەوی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ئیزە بە تەقەی دوو فیشەک بە سینگی گیانی بەخت کرد. هەروەها لەم شەوەدا، ژمارەیەکی دیکە لە هاوڵاتیانی ئیزە لەوانە “کیان پیرفەلەک” و “ئارتین ڕەحمانی” بە تەقەی هیزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست دا.