کوژرانی ٥ ئەندامی بنەماڵەیەك له شاری هه‌رسین
پێنجشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۲   |  19-10-2023
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ر، باوكێك له شاری هه‌رسینی سه‌ر به پارێزگای كرماشان، پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوشت.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، شەوی چوارشەممە لە شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان، باوکێک دوای بەكارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ری شیشە و تێكچوونی لایەنی دەروونی، پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به چه‌ك كوشتووه. شایانی باسه كه لەژێر سایەی دەسەڵاتداری كۆماری ئیسلامی و زیادبوونی تووشبووانی ماددەی هۆشبەر ڕۆژ لە دوای ڕۆژ كارەساتی لەمجۆرە ڕوودەدات.