فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی پێنج سەرباز لە بنکەیەکی سەربازی له کرمان
دوشەممە ۰۲-۱۱-۱۴۰۲   |  22-01-2024

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم نزیک لە سپای پاسداران لە زاری ئەمیر غوڵامعەلیان، فەرماندەی قەرارگەکەی ئەرتەش بڵاوی کردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، سەربازێکی بنکەیەکیان لە شاری کرمان لە کاتی ئەرکی پاسەوانیدا چووەتە شوێنی پشوودانی سەربازەکان و بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت دەستڕێژی لە سەربازەکانی هاوەڵی کردووە و پێنج سەربازی کوشتووە.
بە وتەی ناوبراو، ئەو سەربازەی کە تەقەی کردووە دوای ڕووداوەکە هەڵاتووە و جیا لە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە، هەوڵەکانی دەستگیرکردنی چڕکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، بەگوێرەی یاساکانی کۆماری ئیسلامی، ئەرکی سەربازی لە ئێران لە سەر هەموو گەنجێکی سەروی ١٨ ساڵ زۆرەملێیە و دەبێت ٢٤ مانگ خزمەتی سپای وڵاتەکەیان بکەن، جگە لەوانەی بەهۆکاری نەخۆشی یان هەر هۆکارێکی دیکەی یاسایی لە خزمەتی سەربازی بەخشراون.