فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی پێنج چەکداری ڕژیم لە نزیک سنووری عێراق
یەکشەممە ۲۱-۰۵-۱۴۰۳   |  11-08-2024

پێنچ چەکدارێ سەر بە ڕژیم، لە هێرشێکی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ڕۆژهەڵاتی سوورییە نزیک لە سنووری عێراق، کوژران.
ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەم پێوەندەدا ڕایگەیاندووە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی گەلاوێژ، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان، پێنج چەکداری سەر بە ئێران کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، کە برینی هەندێکیان سەختە. ڕوانگە ئاماژەی بەوەش دا “هێرشەکە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە کراوە، هەروەها چەکدارەکان لەناو ئۆتۆمبێلێکی سەربازیدا بوون کە هاتوچۆیان لە نزیک سنووری سوورییە و عێراق دەکرد.