فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی پێنج ڕۆژنامەنووس بەهۆی هێرشی هێزەکانی ئێسرائیل لە غەززە
پێنجشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۳   |  26-12-2024

نووسینگەی میدیایی حکوومەتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیسرائیل پێنج ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینییان لە غەززە کوشتووە. بەمەش ژمارەی ئەو ڕۆژنامە نووسانەی کە لە سەرەتای جەنگەوە تاوەکوو ئێستا کوژراون، گەیشتووەتە ٢٠١ کەس.
لــە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، بە توندی ئیدانەی کوشتنی ڕۆژنامەنووسان لە غەززە دەکەین، ئیسرائیل بە مەبەست ڕۆژنامەنووسەکان دەکاتە ئامانج، بۆ ئەوەش ئێمە ئەمریکا، بریتانیا، ئاڵمان و فەڕانسە بە بەرپرسیار دەزانین. حکوومەتی غەززە باسی لەوەش کردووە: داوا لە کۆمەڵگای نێودەڵەتی دەکەین بەهۆی جینۆسایدکردنی ڕۆژنامەنووسان، ئیسرائیل لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی سزا بدات.