فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێکی دووگیان لە لایەن هاوژینەکەی لە کۆزەران
دوشەممە ۱۸-۰۱-۱۴۰۴   |  07-04-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، فەرزانە مورادی هاووڵاتیی تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی کۆزەران و دایكی دوو كچی دیكەی تەمەن ٥ و ٨ ساڵان، لە ڕێگای بەكارهێنانی چەكی كۆڵت لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی “پێدرام سەفایی” كوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، فەرزانە مورادی بە دوانە دووگیان بووە كە یەكیان كوڕ و یەكیان كچ بووە، بەم بۆنەیەوە لە لایەن هاوژینەکەیەوە ئازار دراوە و دواتر كوژراوە. شایانی باسە، بكوژ دوای ئەنجامدانی تاوانەكە لەو شوێنە هەڵاتووە و لە لایەن خزمەكانی خۆی ڕادەستی پۆلیس كراوە و ئێستا لە دەستبەسەری دایە.