فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێکی لاو لەلایەن هاوژینەکەیەوە لە ورمێ
هەینی ۰۷-۰۲-۱۴۰۳   |  26-04-2024

سەرەتای ساڵی نوێی هەتاوی ژنێکی لاوی خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی ورمێ کە لە قوربانییانی توندوتیژیی خێزانی بوو، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا و تەرمەکەی لە ڕێگای ورمێ_مەهاباد بیندرایەوە.
نزیک کاتژمێر ٧ی بەیانیی ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە، ژنێکی لاو بە ناوی سامێرە موختارپوور، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی شاری سەڵماس و دانیشتووی ورمێ، لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا و تەرمەکەی لە نزیکی ڕێگای مەهاباد دۆزرایەوە.
بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سامێرە موختارپوور، دەرچووی بەشی یاسا و دایکی کچێکی بچووک بوو و بەردەوام لەگەڵ توندوتیژیی جەستەیی و زارەکی هاوسەرەکەی ڕووبەڕوو بووە.
بکوژ بە نێوی بەهمەن مەیقانی، دوای دەستبەسەربوون وتوویەتی کە لە ڕەوتی مشتومڕێکدا، سەرەتا بە چەندین جار لێدان لە سەر و ملی قوربانی. بێهۆشی کردووە و دواتر بە ملپێچ خنکاندوویەتی.