فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کوژرانی ژنێکی گەنج بەدەستی هاوژینەکەی لە شارستانی داراب
چوارشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۴   |  12-11-2025

ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە شارستانی داراب سەربە پارێزگای فارس، ژنێکی گەنج بەناوی “میترا جەماڵی” تەمەن ٢٣ ساڵ و ئارایشگەر، لە لایەن هاوژینە پێشووەکەیەوە کە کوڕە مامی بوو، بە چەکی گەرم کوژرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، میترا جەماڵی لە ١٥ ساڵییەوە کاری ئارایشگەری دەست پێکردبوو، بەڵام بەدوای هاوسەرگیری زۆرەملێ لەگەڵ کوڕە مامەکەی، لەگەڵ دژایەتی ناوبراو بۆ درێژەدان بە کارەکەی و سەربەخۆیی بەرەوڕوو بوویەوە. سەرئەنجام بەدوای گوشاری بەردەوامی هاوسەرەکەی، لە کوڕە مامەکەی جیا بووەوە و دوای ماوەیەک دووکانی ئارایشگەری خۆی دانا. هەنگاوێک کە بووە هۆی ئەوەیکە بەردەوام لە لایەن هاوسەرە پێشووەکەیەوە بکەوێتە بەر هەڕەشە و گوشارەوە. شایانی باسە، بکوژ ڕۆژی سێشەممە بە چەکی گەرم خۆی کردووە بە دووکانی ئارایشگەرییەکەی “میترا”دا و تەقەی لێ کردووە و کوشتوویەتی و دواتر لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە.